هەواڵی کوردستان ئێستا

داعش لە عوزێم هێرشی كردە سەر سوپای عیراق

داعش لە عوزێم هێرشی كردە سەر سوپای عیراق
داعش لە عوزێم هێرشی كردە سەر سوپای عیراق

2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك- سەرچاوە ئەمنییەكان لە دیالە، باس لە هێرشێكی ڕێكخراوی داعش دەكەن بۆسەر خاڵێكی ئەمنی لە نزیك یەكێك لە گوەندەكانی ناحیەی عوزێم. ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوە ئەمنییەكان بە میدیاكانی عیراقیان ڕاگەیاند”چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، هێرشیان كردە سەر دەوروبەری گوندی هیتاویین لە نزیك ناحیەی عوزێم (70 كغم باكووری بەعقوبە) و لە هێرشەكەدا خاڵێكی ئەمنی سوپایان كردبووە ئامانج، بەڵام خۆشبەختانە هێرشەكە كوژراو و برینداری لێنەكەوتەوە.   هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوەكان ئاماژەیان بە سوتاندن و 15 محاویلە و ترومپای كشتوكاڵی كرد لەلایەن چەكدارانی داعش لە نزیك ڕوباری عوزێم لەڕێی تەقەكردن لێیان كە بووە مایەی لەگەڕخستنیان.  

The post داعش لە عوزێم هێرشی كردە سەر سوپای عیراق appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.