هەواڵی کوردستان ئێستا

لە كەركوك، تەرمێك بەسەربڕدراوی دۆزرایەوە

لە كەركوك، تەرمێك بەسەربڕدراوی دۆزرایەوە
لە كەركوك، تەرمێك بەسەربڕدراوی دۆزرایەوە

2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- سەرچاوەیەكی ئەمنی، دۆزینەوەی تەرمێك بەسەربڕدراوی و دەستبەستراوی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لەسەر ڕێگەی نێوان داقوق و قەزای دوزخورماتوو لە پارێزگای كەركوك ڕادەگەیەنێت. ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”هێزە ئەمنییەكان تەرمێكیان بەسەربڕدراوی و دەستبەستراوی لەسەر ڕێگەی نێوان داقوق و دوزخورماتووی سەر بە پارێزگای كەركوك دۆزییەوە، دوابەدوای ئەوەش لێكۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەكە دەستپێكرد بۆ ناسینەوەی ناسنامەی تەرمەكە و هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكە”. لەم ماوەیەی دواییدا، ڕێژەی ڕووداوەكانی تیرۆركردن بەشێوەیەكی بەرچاو زیادكردووە كە هێزە ئەمنییەكان یان چالاكوانان بەهۆكاریی جیاجیا دەكرێنە ئامانج.

The post لە كەركوك، تەرمێك بەسەربڕدراوی دۆزرایەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.