هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی ئەوقافى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ كۆده‌بینه‌وه‌و چاودێرى بینینی مانگ دەکەین

وەزارەتی ئەوقافى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ كۆده‌بینه‌وه‌و چاودێرى بینینی مانگ دەکەین
وەزارەتی ئەوقافى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ كۆده‌بینه‌وه‌و چاودێرى بینینی مانگ دەکەین

2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی ئەوقاف هه‌رێم رایگەیاند، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆدەبێتەوە. دەشڵێت: ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 11/5/2021، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە ١١ی ئایار لیژنەی باڵای بینینی مانگ بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، لیژنەکان چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێی بەڵگە زانستی و شەرعیەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.

وەزارەتی ئەوقاف راشیگه‌یاندووه‌، دوای راگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.