ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێكی گەورە ئامادە دەكات
خەڵك- بەپێی میدیا جیهانییەكان، ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێكی ئاسمانی گەورە بۆسەر كەرتی غەززە ئامادە دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە دوا هێرشی ئاسمانی بۆسەر كەرتی غەززە، 20 كەس كوژران و زیاتر لە 100 كەس برینداربوون و چەندان خانوو و تەلاری هاووڵاتیانیش خاپوركران. سەرلەئێوارەی دوێنێ دوو شەممە، لە دوای زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر شار و ئۆردوگاكانی كەرتی غەززە، سەرچاوە پزیشكییە فەلەستینییەكان ئاماژەیان بە كوژرانی 24 كەس كە نۆیان ژن و منداڵ بوون، و برینداربوونی زیلااتر لە 100 كەسی تر كردبوو، وێڕای كاولكارییەكی فراوان كە بەهۆی بۆردومانەكەوە دروستبوو. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لە هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل كە باڵەخانەیەكی جێنیشتەجێی هاووڵاتیانی كردبووە ئامانج […]
The post ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێكی گەورە ئامادە دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.