هەواڵی کوردستان ئێستا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەڵکشانی توندوتیژی لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین نیگەرانین

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەڵکشانی توندوتیژی لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین نیگەرانین
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەڵکشانی توندوتیژی لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین نیگەرانین

2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆبەرت کۆڵڤڵ ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە هەڵکشانی توندوتیژیی لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، قودسی رۆژهەڵات و ئیسرائیل نیگەرانن.

رۆبەرت کۆڵڤڵ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە نووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤ، باسی لەوە کرد کە بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی مانگی سووریی فەڵەستین لە حەوت تا ١٠ی ئایاری ٢٠٢١، ٩١٥ کەس لە قودسی رۆژهەڵات و ٢٠٠ کەس لە کەناری رۆژئاوا برینداربوون و زۆرینەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل-ەوە بریندار کراون.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆبەرت کۆڵڤڵ جەختی لەوەش کردەوە کە زۆر نیگەرانن لە هەڵکشانی توندوتیژییەکان لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، قودسی رۆژهەڵات و ئیسرائیل و گوتی: "هەموو جۆرەکانی توندوتیژی، هاندان بۆ توندوتیژی، جیاوازی نەژادی و چەواشەکاری ئیدانە دەکەین".

کاتێکیش پەیامنێری ئانادۆڵو پرسیاری ئەوەی لە رۆبەرت کۆڵڤڵ کرد کە "ئیدانەی کێ دەکات؟ ئایا ئیدانەی ئیسرائیل دەکات یان مەبەستی هەموو توندوتیژییەکانە بەگشتی؟" لە وەڵامدا ناوبراو رایگەیاند "هەموو جۆرە توندوتیژییەک ئیدانە دەکەم".