پلاسخارت: دەبێت بودجەی عێراق جێبەجێ بكرێت
خەڵك- نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق جەخت لە جێبەجێ كردنی یاسای بودجە و ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق دەكاتەوە و دەشڵێت: “بۆ هەڵبژاردنەكان یارمەتی عێراقییەكان دەدەین”. جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی دەربارەی دۆخی عێراق پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمان یارمەتی عێراق دەدەین و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی بكات. وتیشی، “پێویستە یاسای بودجەی عێراق جێبەجێ بكرێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا باشتربن، چونکە هێشتا رێککەوتنەكە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە”. جەختیشی كردەوە، تاوەکو ئێستا رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال […]
The post پلاسخارت: دەبێت بودجەی عێراق جێبەجێ بكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.