هەواڵی کوردستان ئێستا

نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەی گرژییەكانی قودس هۆشداری دەدات

نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەی گرژییەكانی قودس هۆشداری دەدات
نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەی گرژییەكانی قودس هۆشداری دەدات

2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك نەتەوەیەكگرتووەكان ھۆشداری دا لەوەی كە گرژییەكانی قودسی رۆژھەڵات دەبێتە ھۆكاری زیاتری توندوتیژی و گیانلەدەستدان. ستێفان دوجاریك، وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆی رایگەیاند، ئەوان لەبارەی رووداوەكانی توندوتیژی قودسی رۆژھەڵات و گواستنەوەی خێزانە فەڵەستینییەكان لە گەڕەكەكانی شێخ جەراح و سیلڤان ھەست بە نیگەرانی قوڵ دەكەن. ئەو وتەبێژە ھۆشداری دا لەوەی كە گرژییەكانی قودسی رۆژھەڵات دەبێتە ھۆكاری زیاتری توندوتیژی و گیانلەدەستدان و داوای لە ھەموو لایەنەكان كرد كە لەسەرخۆبن. دوجاریك لەبارەی پرسیارێكی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو پەیوەندیدار بە برینداركردنی سێ پەیامنێری ئاژانسەكە لە گرژییەكانی مزگەوتی ئەقسا، گوتی: “دژی ئەوەین رێگری لە كاری رۆژنامەنووسان بكرێ لە ھەر دۆخێكدا بێت”. پێشتر […]

The post نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەی گرژییەكانی قودس هۆشداری دەدات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.