هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ناوچەیەكی كوردستان نوێژی جەژن لە دەرەوەی مزگەوتەكان بەڕێوەدەچێت

لە ناوچەیەكی كوردستان نوێژی جەژن لە دەرەوەی مزگەوتەكان بەڕێوەدەچێت
لە ناوچەیەكی كوردستان نوێژی جەژن لە دەرەوەی مزگەوتەكان بەڕێوەدەچێت

2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- جێگری پارێزگاری سنە ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی نوێژی هەینی و جەژنی ڕەمەزان لە دەرەوەی مزگەوتەكان و لە كەشی ئازاد ئەنجام دەدرێن. محەمەد ئیبراهیم زارعی بە میدیای وڵاتەكەی ڕاگەیاند، بە مەبەستی پێشگری لە تەشەنەسەندنی زۆرتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، نوێژی هەینی و نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە سنە لە دەرەوەی مزگەوتەكان بەڕێوەدەچێت. وتیشی”ئەركی هەموومانە ڕێنماییە تەندروستییەكان لەبەرچاو بگرین بۆ ئەوەی ڕێژەی ئەم نەخۆشییە كەمتر بكەینەوە”. ئاشكراشیكرد، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین لەگەڵ چاودێری تەندروستی هاوكاری بكەن. ئەمەش لەكاتێكدایە، چەند هەفتەیەكە تووشبووانی كۆرۆنا لەو وڵاتە زیادی كردووە و بە سەدان شار و شارۆچكە لە مەترسیدان و زۆرێك لە فەرمانگە و زانكۆكانی ئێرانیش داخران.

The post لە ناوچەیەكی كوردستان نوێژی جەژن لە دەرەوەی مزگەوتەكان بەڕێوەدەچێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.