هەواڵی کوردستان ئێستا

کێشەی نەتەوە و ئوممەت

کێشەی نەتەوە و ئوممەت
کێشەی نەتەوە و ئوممەت

2021-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

نعمان محمد ئه‌لماس

یەکێک لە کێشەکانی پاش کۆڵۆنیالیزم و دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوە لەم ناوچەیەدا بریتییە لەوەی مرۆڤی ئەم ناوچەیە کەوتۆتە نێو بەرداشی ئوممەت و نەتەوە.

لە لایەک وەک کەسێکی موسڵمان - ئەگەر خۆی بە موسڵمان بزانێت - ئینتمای بۆ ئوممەتێک هەیە بەناوی ئوممەتی ئیسلامی و بەشێک لە هەست و سۆزی داگیر کردووە. لە لایەکی دیکەوە وەک هاوڵاتیی دەوڵەتێکی نەتەوەیی ئینتمای بۆ وڵات و نیشتمانەکەی هەیە و سەروەری و بەرژەوەندییەکانی لای ئەو بەپلەییەکەم دێن. لەمەش بتراژێ نەتەوەیەکی گەورەتر، فراوانتر، لە دەوڵەت بوونی هەیە کە دابەشبووە بەسەر زیاتر لە یەک دەوڵەتدا. وەک عەرەب ، یان کورد، کە جیاواز لە نەتەوەکانی تر،

خاوەنی دەوڵەتی خۆی نیە و دابەشکراوە بەسەر چەنددەوڵەتێکی تردا. لە کاتێکدا دژیەکی لە نێوان ئەم سێ بازنەیەدا دێتەئاراوە، باڵانس ڕاگرتن و ڕوانگەی دروست خوازیاری ئەوەیە لە ڕووی هزرییەوە هەقی ئەم بابەتە بدەین و وەک کێشەیەک کە شیاوی تێفکرین و چاارەدۆزییە لەسەری بوەستین، چونکە غیرەت پیشاندان و سۆز دەربڕین نەک نابێتە چارەسەر بەڵکو زێانی زیاترمان پێدەگەیەنێت.،

دیارە ئەمە بۆ کەسێکە بیەوێت لەو سێ بازنەیەدا بمێنێتەوە و جۆرێک لە هاوسەنگی بینا بکات، بەڵام کەسێک تەنها یەکێک لەو بازنانەدا بمێنێتەوە دەست لەوانی دیکە بەر بدات، ئیدی پێویستی بە تێفکرین نیە و ئاسانترین ڕێگەی هەڵبژاردووە. ئەگەر کەسێک بڕوای وابێت لە بنەڕەتدا ئەم حاڵەتە پڕکێشەیە و پێویستی بە گفتوگۆی نەرم ئەقڵانی هەیە،،

لە سەروبەندی کێشەکانی ئەم دواییەی مزگەوتی ئەقسا، لانیکەم دەبێ ئەم چەند پرسیارە ڕاست بکاتەوە: ۱. بوونی من وەک (کورد) ێک چ مانایەک یان تەفسیرێکی هەیە لای خودی خۆم، ئاگایی ئێمە وەک نەتەوەیەک لە چ ئاستێکدایە، گوتاری نەتەوەیی ئێمە چەند ئاڵاوە بە ئایۆلۆژیای نانەتەوەیی و کلتوری خێڵەوە؟

ئایا کوردبوون تەنها لەسەر بنەمای بێباکیی بەرامبەر ئەوانی دی یان دژایەتیان، هەڵدەچنرێت، یان من بەبێ دژایەتی ئەوانی دیش دەتوانم کوردبوونی خۆم بسەلمێنم؟ ئایا ئێمە بەڕاست یەک نەتەوەین یان کۆمەڵێک خەڵکی پارچە پارچەین؟ ڕادەی هاوسۆزی لە نێوان خۆماندا لە چ ئاستێکدایە؟ بۆچی تا ئێستا وشەگەلێکی وەک جاش و ئاغاکانیان و هتد لە نێو ئەدەبیاتی ئێمەدا هەر ئامادەیی هەیە..

۲. موسڵمانێتی من هەڵگری چ ماانایەکە؟ پابەنبوونم بە ئیسلامەوە خوازیاری ئەوەیە بەبێ حسابکردن بۆ هیچ ئیعتبارێکی تر، خۆم بە ئەندامێکی ئوممەتی ئیسلامی هەژمار بکەم؟ ئایا دەرکەوتەی ئوممەتی ئیسلامی لە ئێستادا چۆنە؟

ئایا لە ئێستادا شیمانەی دەرکەوتنی ئوممەت و کارایی هەیە؟ مادام ئێستا سەردەمی نەتەوەکانە، ئینتمای من وەک کورد بۆ ئوممەتی ئیسلامی چۆنە؟ ئایا ئەو گوتارە دینییەی باسی ئوممەت زەق دەکاتەوە هەڵگری دژایەتی نیە لە نێو خۆیدا؟ لێرەدا قسەی من زۆر بە کورتی ئەوەیە کە: * هەم گوتاری نەتەوە سەنتەر و هەم گوتاری ئوممەت سەنتەر پڕ گرفتن و پێویستە بە تەوازوعەوە گفتوگۆی هەردوو گوتارەکە بکەین و لە بازنە بچوکە شەخسییەکان قوتاریان بکەین.،

بە جۆرێک بتوانین موسڵمانێتیمان لەسەر حسابی کوردبوونمان نەبێت و کوردبوونمان لەسەر حسابی موسڵمانێتیمان نەبێت. * ەڕووی ەخلاقییەوە مرۆڤ دەبێ هەست بە ئازاری مرۆڤەکاتی تر بکات، هیچ پاساوێک ناتوانێ ڕێگر بێت لە بەردەم ئەم هەستە بنچینەییەی مرۆڤدا،. هەروەها مادام مرۆڤ کائینێکی فرە شوناسە، دەگونجێ و لۆژیکییە فرە ئیهتیمام و فرە ئینتیما وفرە غەم بێت.