هەواڵی کوردستان ئێستا

دەزگای زانایانی یەكگرتوو بە بۆنەی جەژنەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەكات

دەزگای زانایانی یەكگرتوو بە بۆنەی جەژنەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەكات
دەزگای زانایانی یەكگرتوو بە بۆنەی جەژنەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەكات

2021-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ده‌زگای زانایان و زانسته‌ شه‌رعیه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانانى كوردستان و جیهان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: موسڵمانان پێویسته‌ جه‌ژن بگێڕن چونكه‌ یه‌ك مانگه‌ له‌ خولی ته‌قوادان و له‌ رۆژى جه‌ژندا بڕوانامه‌ی موته‌قی وه‌رده‌گرن ، هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند شه‌وه‌دا خوای گه‌وره‌ گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی خۆی پێشكه‌ش به‌ مرۆڤایه‌تی كردو قورئانی بۆ دابه‌زاندن كه‌مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری دنیاو دواڕۆژه‌.

ده‌زگاى زانایانى یه‌كگرتوو له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: زۆر جێگه‌ی خۆیه‌تی به‌هه‌موو هه‌ست و نه‌ستمانه‌وه‌ جه‌ژن و شادی بگێڕین و پیرۆزبایی و گه‌ردن ئازادی له‌یه‌ك بكه‌ین ، پیویسته‌ موسڵمانان هه‌میشه‌ به‌سۆزو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بان بن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و واز له‌كینه‌و به‌غزو ڕق ئه‌ستوری بهێنن.

ده‌زگاى زانایان داواش له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌كات موسڵمانان له‌ژێرده‌سته‌یی زاڵمان ڕزگار بكات و مزگه‌وتی ئه‌قصاش بگێڕێته‌وه‌ بۆ موسڵمانان و جیهانیش له‌ ده‌ردو به‌ڵای كۆرۆنا پاك بكاته‌وه‌ .

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌

هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست ... موسڵمانانى جیهان به‌گشتى و موسڵمانانى كوردستان به‌تایبه‌تى ...
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى شه‌وال و هاتنى جه‌زنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز به‌ناوى ده‌زگاى زانایان و زانسته‌ شه‌رعیه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستانه‌وه‌ شایانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزبایی جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌ ته‌واوى زانایانى ماندونه‌ناس و هاوڵاتیانى كوردستانى پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و نزاى قبوڵبونى ڕۆژو دوعاو شه‌وبێدارییه‌كانتان لاى خواى به‌به‌زه‌یی بۆ ده‌كه‌ین ، جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به‌دڵێكى دامه‌زراو له‌سه‌ر ئیمان و خۆشه‌ویستى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئه‌نجام بده‌ن دوربن له‌ناخۆشی و نه‌خۆشی و دڵتان پڕبێت له‌ موحیبه‌ت و برایه‌تى بۆ یه‌كتر .

ئایینى پیرۆزى ئیسلام سه‌راپاى ڕه‌حمه‌ت و مایه‌ى كامه‌رانى و خۆشبه‌ختى و به‌خته‌وه‌رییه‌ بۆ مرۆڤایه‌تى به‌گشتى و بۆ موسڵمانان به‌تایبه‌تى ، ئیسلام وه‌ك شه‌ریعه‌ت و هه‌موو ئه‌حكامه‌كانی كه‌شتى سه‌لامه‌تیه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ناویاندا نیشته‌جێ ده‌بن . جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز یه‌كێكه‌ له‌ شه‌عیره‌ گه‌وره‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان . موسڵمانان پێویسته‌ جه‌ژن بگێڕن چونكه‌ یه‌ك مانگه‌ له‌ خولى ته‌قوادان و ئه‌مڕۆ بڕوانامه‌ى موته‌قی وه‌رده‌گرن ، هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند شه‌وه‌دا خواى گه‌وره‌ گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتى خۆى پێشكه‌ش به‌ مرۆڤایه‌تى كردو قورئانى بۆ دابه‌زاندن كه‌مایه‌ى به‌خته‌وه‌رى دنیاو دواڕۆژه‌ .

وه‌ له‌م شه‌وانه‌دا سێ جار لێخۆشبونى تایبه‌تى بۆ موسڵمانان پێشكه‌ش كردووه‌ له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى ڕۆژوو ته‌راویح و شه‌وبێدارى شه‌وى قه‌در . زۆر جێگه‌ى خۆیه‌تى به‌هه‌موو هه‌ست و نه‌ستمانه‌وه‌ جه‌ژن و شادى بگێڕین و پیرۆزبایی و گه‌ردن ئازادى له‌یه‌ك بكه‌ین ، ئێمه‌ش به‌ سۆزو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بان بین له‌گه‌ڵ یه‌كترو واز له‌كینه‌و به‌غزو ڕق ئه‌ستورى بهێنین.
له‌م كاته‌ پیرۆزه‌شدا داوا ده‌كه‌ین له‌ خواى به‌ده‌سه‌ڵات و میهره‌بان موسڵمانان له‌ژێرده‌سته‌یی زاڵمان ڕزگار بكات و مزگه‌وتى ئه‌قصاش بگێڕێته‌وه‌ بۆ موسڵمانان و جیهانیش له‌ ده‌ردو به‌ڵاى كۆرۆنا پاك بكاته‌وه‌ .
دووباره‌ جه‌ژنتان پیرۆزو تاعه‌تتان قبوڵى لاى خواى به‌سۆز بێت

ده‌زگاى زانایان و زانسته‌ شه‌رعیه‌كانى
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان