بڕیاری له‌سێداره‌دانی گه‌نجێكی ئێزدی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكى شنگالى لێده‌كه‌وێته‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ گه‌نجێكی كوردی ئێزدی له‌لایه‌ن دادگای نه‌ینه‌وا ده‌رده‌چێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گوایه ئه‌و گه‌نجه كه‌سێكى كوشتووه له‌كۆمه‌ڵگه‌ى خانه‌سۆر، ئه‌و بڕیاره‌ش كوردانى ئێزى له‌شنگال خۆپیشاندانێكى به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا و ده‌ڵێن: ئه‌و رۆژه‌ى كه كه‌سه‌كه كوژراوه گه‌نجه ئێزدیهكه له‌شوێنێكى دیكه بووه وپه‌یوه‌ندى به‌رووداوه‌كه نییه.
له‌رۆژی سێی ئابی 2017 گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی زوممار به‌ناوی فارس نه‌واب محه‌ممه‌د، 25 ساڵ، له‌رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌كۆمه‌ڵگای خانه‌سۆری سه‌ر به‌ناحیه‌ی سنوونێ له‌سنووری قه‌زای شنگال كوژرا، هاوڕێیه‌كیشی بریندار بوو.
15 رۆژ دواتر چه‌ند گه‌نجێكی كوردی ئێزدیی خه‌ڵكی شنگال له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌ستگیركران و راده‌ستى پۆلیسى نه‌ینه‌وا كران، رۆژی چواری شوباتى ئه‌مساڵ دادگای تاوانی نه‌ینه‌وا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ى ئێزدى به‌ناوى خالد شه‌مۆ، ته‌مه‌ن 21 ساڵ و دانیشتووی سه‌نته‌ری شنگال ده‌ركرد.