لهسهر زهوییهكانى 8 ى حهسارۆك، وهزارهتى شارهوانى روونكردنهوه دهدات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ناوچەی 8ی حەسارۆکی هەولێر دەبێتە یەکێک لەگەورەترین گەڕەکەکانی ئەو شارە.
لەراگەیەنراوێکدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر رێنمایی سەرۆکی حکومەت، ناوچەی هەشتی حەسارۆکی هەولێر دەبێتە یەکێک لەگەورەترین گەڕەکەکانی ئەو شارە.
وەزارەتی شارەوانی راشیگەیاندوە، ئەو بڕیارە دوای سەردانێکی مەیدانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتوە بۆ ناوچەکە و بەڵێنیداوە کە کێشەکە چارەسەر بکات، جەختیشیکردەوە، لەئایندەیەكی نزیكدا خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە چەند شوێنێكی دیكەی شاری هەولێر.
لەمبارەیەوە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، 8ی حەسارۆك لەكاتی تەواوبونیدا دەبێتە یەكێك لە گەورەترین گەڕەكەكانی شاری هەولێر كە زیاتر لە 15 هەزار پارچە زەویی نیشتەجێبون لەگەڵ زەویی بازرگانی و باڵەخانە و خزمەتگوزارییەكانی دیكەش لەخۆدەگرێت و دوای تەواوبونیشی نزیكەی 90 هەزار كەس لێی نیشتەجێدەبن.