دواى یاداشتێكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو، په‌رله‌مان كوردستان لیژنه‌یه‌ك ده‌نێرێته سه‌یدسادق
2020-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له‌كۆتا ڕۆژه‌كانی مانگی ڕابوردوو فراكسیۆنی یه‌كگرتوو یاداشتێكی دایه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای پشتیوانی كردنی داواكاریه ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌رانی خه‌ڵكی شاری سه‌یدسادق له‌یاداشته‌كه‌دا فراكسیۆنی یه‌كگرتوو داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد‌و كه به‌دواداچون بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران بكرێت.
دواى دوو هه‌فته لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دێنه قه‌زای سه‌یدسادق وبه‌دواداچون بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران وسوكایه‌تی كردن به‌چالاكوانان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.