لهسهر موچهو بودجه، بهرپرسێكى حكومهتى ههرێم روونكردنهوه دهدات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە رایگهیاند، لە دوای جەژندا، پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.
ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "فەیسبووك" بڵاوی كردەوە "پاش جەژنی رەمەزان پرۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمان دەكرێت".
هەروەها نووسیویەتی "لەگەڵ ھاتنی مافە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە بەشە بودجەی 2021ی عێراق، ھیواكان بۆ گوزەرانێكی باشتر دێنەدی".
رێباز حەملان ئاماژەی بەوەش داوە "بودجەی 2021 بۆ ئاوەدانیی زیاتر لە رێگاوبان و كەرتی پەروەردە و فێركردن و وەبەرھێنان و رێكخستنەوەی داھاتی باج و خاڵە سنورییەكان و گومرگ دەبێت".
یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەت هەروەها ئاشكرای كرد لە بودجەدا گرنگی بە مووچەی مووچەخۆران دەدرێت، گوتیشی "لە پێناو ئەوەی مووچەی مووچەخۆران باشتر رێك بخرێتەوە، لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران و نەھێشتنی مووچەی وەھمی و ئەوانەی بە نایاسایی زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن، بودجە ئامادە دەكرێت".