هەواڵی کوردستان ئێستا

مالیکی بەهیچ شێوەیەک ئامادەنیم ئەو پۆستە وەربگرمەوە

مالیکی بەهیچ شێوەیەک ئامادەنیم ئەو پۆستە وەربگرمەوە
مالیکی بەهیچ شێوەیەک ئامادەنیم ئەو پۆستە وەربگرمەوە

2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لەپۆستی سەرۆك وەزیران لەنێو سیاسییەكان و دەزگاكانی راگەیاندن باس لەوە دەكريت كە نوری مالیكی خواستی ئەوەی هەیە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بپاڵێورێت . هیشام روكابی بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژنامەوانی نوری مالیكی رایگەیاند: نورى مالكى بەهیچ جۆرێك نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، هەروەها نیازی نییە هیچ پاڵێوراوێكیش بۆ ئەو پۆستە پێشكەش بكات. عیزەت شابەندەر کەسایەتی سیاسی عێراقی ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە، كە باسیان لە خۆپاڵاوتنی ئەو دەكرد بۆ شوێنەكەی عادل عەبدولمەهدی . ئەو کەسایەتیەش لە ماڵپەڕەکەی خۆی نووسیویەتی: لەكاتێكدا ئەو هەواڵە بەتەواوەتی رەتدەكەمەوە، لەهەمان كاتدا جەخت دەكەمەوە بەدەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی قەیرانەكە كۆتایی نایەت، بەڵكو دوای ئەوەی تۆپەكە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی گەندەڵكاران هەر درێژە دەكێشێت.