لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان راگهیهنراوێكی بلاو كردهوه
دیجیتال میدیای سپێده
لهراگهینراوهكه ئهوه خراوهتهڕوو كه ئەو دەستدرێژییە مایەی قبوول کردن نیەو ناچێتە چوارچێوەی قازانجی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هەر چی زووە تاوانباران بە سێزای خۆیان بگەینن.
دهقی راگهینراوهكه:
ڕاگەیەندراوێک لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان،
ئێمە لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، زۆر نیگەرانین بەو هێرشەی کە هەندێ کەسی توندڕەو دوور لە هەمو بەهایەکی مڕۆیی کردییە سەر ماڵباتێکی کورد، کە مەبەستی بەسەر بردنی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە شاری هەولێرەوە سەردانی شاری مێرسین-ینیان کرد لە تورکیا.
ئەو دەستدرێژییە مایەی قبوول کردن نیەو ناچێتە چوارچێوەی قازانجی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هەر چی زووە تاوانباران بە سێزای خۆیان بگەینن، وە چیتر ڕێگە نەدەن ئەو تاوانە قیزەوەنانە دوبارە ببنەوە.
لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان.
١٤ی ٥ی ٢٠٢١