هیندستان لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە پێش چین دەكەوێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
هه‌فته‌ی رابردوو حكوومه‌تی چین رایگه‌یاند له له‌ساڵی 2020 وه بۆچواره‌م ساڵی له‌سه‌ریه‌ك تێكرای له‌دایكبوونی منداڵان له‌و وڵاته كه‌میكردووه و گه‌شه‌كردنی دانیشتووانیش له‌سفر نزیكبۆته‌وه، به‌وه‌ش تێكڕای ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتۆته ملیارێك و 410 ملیۆن كه‌س، كه له‌سه‌دا 20 یان ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو شه‌ست ساڵییه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی له‌ساڵی 2020 تێكرای له‌دایكبوونی منداڵان له‌سه‌دا 18 كه‌میكردووه، له‌وڕوه‌شه‌وه وانگ فینگی مامۆستای كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی كالیفۆڕنیا پێیوایه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا ژماره‌ی دانیشتووانی چین كه‌مده‌كات.
له‌ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌ی رابردوودا چین وه‌ك گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت له‌رووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه شانازی به‌خۆیه‌وه كردووه، به‌ڵام نوێترین داتاكان ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی كه‌می داهاتوودا چین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیندستان له‌ده‌ستده‌دات، كه ئێستا ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی له‌سه‌روو ملیارێك و 300 ملیۆن كه‌سه‌وه‌یه.