هەواڵی کوردستان ئێستا

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ل چوار وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ل چوار وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ل چوار وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

2021-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ل چوار وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌..

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، له‌گه‌ل لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه‌ له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی راپۆرتی دووه‌می چاكسازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیار ده‌ده‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌یانى رۆژی سێشه‌ممه‌ ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری و عه‌بدوڵڵا مه‌حموود، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ل لیژنه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.

رۆژی 26ـی نیسانی2021 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی دووه‌می لیژنه‌ی باڵای چاكسازیی له‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتایازاته‌كان و خانه‌نشینی له‌ هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی په‌رله‌مان كرد.