غەززە.. بەهۆى هێرشەكانى ئيسرائيلهوه 192 كهس گیانیان لهدهستداوه كە 58يان منداڵن
دیجیتال میدیای سپێده
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە بۆ 192 کەس بەرزبوویەوە، کە 58یان منداڵ و 34یان ژنن.
ژمارەی قوربانیانی ھێرشە ئاسمانیی و وشکانییەکانی ئیسرائیل کە لە 10ـی ئایارەوە بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، تا دێت روو لە ھەڵکشان دەکات.
سەرەڕای ھەموو کاردانەوە و ناڕەزایەتییەکان لەلایەن وڵاتانی جیھانەوە، ئەمڕۆش ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوام بوون.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، بڵاوکراوەتەوە، لە ئاکامی ئەو ھێرشانەی ئیسرائیل کە لە نیوەی شەوی رابردوودوەوە بەردەوامە،42 فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە کە 16یان ژن و 10یان منداڵن.
لە ئەنجامی دوایین ھێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، 192فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە کە 58یان منداڵ و 34یان ژنن و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ھەزار و 235 کەس بەرزبووەتەوە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی عەرەب و تورک لە وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، ئەنوەر عەتاڵڵا، رایگەیاند ئەو ھێرشانەی کە لە دوێنێ شەوەوە بەردەوامن رووخان و وێرانکاری گەورەی لەگەڵ خۆیدا ھێناوە و ئەوەشی ئاشکراکرد کە ھیچ شوێنێكی بەتاڵ لە مەیتخانەکاندا نەماوە.