لەم ڕاپۆرتە ڤیدیۆییە تەواوی زانیاریەكان لەسەر نەخۆشە بەندكراوەكە بزانە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئیسڕا محەمەد ئەو نەخۆشە بەڕەچەڵەك عەرەبەی كە بەهۆی نەدانی پارەی تیچووی چارەسەری نەخۆشیەكەی لە نەخۆشخانە ڕێگەی چوونە دەرەوەی نادرێت ئەو دەڵێت: لەئێستادا مامەڵەی نەخۆشخانە لەگەڵمدا خراپە هەرچەندە پێشتر باشبوون و چارەسەری تەواویان بۆ كردم.
ئیسڕا نزیكەی دوو مانگ پێش ئێسا بەهۆی نەخۆشكەوتنەوە هێندرایە نەخۆشخانەو لەوێ نەشتەرگەری بۆ كرا، بەڵام دوای بردنی بۆ چاودیری چر بەهۆی خراپبوونی تەندروستی، كەس ئەركی تێچوەكەی لەخۆ نەگرت، بەم هۆیەوە 18 هەزار دۆلاری نەخۆشخانەكە قەرزار بۆتەوە.
ئێستاش وا بڵاوكرایەوە گوایە نەخۆشخانەكە ئەم نەخۆشەی لە ژورێك بەند كردوەو خواردن و دەرمانی پێنادات و ڕێگەی سەردانیكردنی كەسی پێنادات، بەڵام هەموو ئەو ووتەو لێدوانانە لەلایەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پار ڕەت دەكرێتەوەو جگە لەوەی كە ڕێگریان لە دەرچونی نەخۆشەكە كردوە كە تا پارەی تێچووی مانەوەی نەدات نابێ لەوێ بڕوات، ئەمەش لەكاتێكدایە هیچ كەسێك كەفالەتی نەخۆشەكە ناكات و خێزان و كەسوكاریشی خۆیانی لێ بەخاوەن ناكەن.