چین سیاسەتی زۆرەملێی نەزۆكی لەنێو موسوڵمانانی ئویگۆر پەیڕەو دەكات
چین به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه رێگری ده‌كات له‌وه‌ى موسوڵمانانى ئویگۆر له باكورى رۆژئاواى وڵات منداڵى زۆریان ببێت و سیاسه‌تى نه‌زۆك كردن په‌یڕه‌و ده‌كات.
به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، به‌شێك له ئه‌كادیمییه‌كان و چالاكوانانى بوارى به‌رگریكردن له مافى مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نین به‌هێزكردنى سیاسه‌تى رێگریكردن له منداڵبون له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2017هدا، له نێویاندا به‌شه ههڕهمهكییهكانى نه‌زۆك كردن، به‌ندكردنى ئه‌وانه‌ى منداڵى زۆریان له‌دایك ده‌بێت، له چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌وڵه به ئهنقهستانهن و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى چینییه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت بۆ رێگریكردن له منداڵبون له نێو موسوڵمانانى ئویگۆر له‌و وڵاته‌دا.
به‌گوێره‌ى شیكردنه‌وه‌یه‌ك كه "په‌یمانگاى ئوستورالى بۆ سیاسه‌تى ستراتیژیى" ئه‌نجامیداوه، داتاكان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه رێژه‌ى منداڵبون بۆ نزیكه‌ى نیوه دابه‌زیوه له نێوان ساڵانى 2017 و 2019هدا له هه‌رێمى "شینجیانگ" كه موسوڵمانانى "ئویگۆر"ى تیادا نیشته‌جێن.
ده‌یان ساڵ بو هه‌رێمى "شینجیانگ" كه موسوڵمانانى "ئویوگۆر"ى تیادا نیشته‌جێن، به‌رزترین رێژه‌ى منداڵبونى له چین تۆمار ده‌كرد.
حكومه‌تى چین هه‌ڵمه‌تێكى ده‌ستگیركردنى به كۆمه‌ڵى ئه‌نجامداوه كه به یه‌ك ملیۆن كه‌س له موسوڵمانانى ئویگۆرو كهمایهتییهكانى دیكه ئه‌ندازه ده‌كرێت