لەسەر كوژران و دەستگیركردنی چالاكوانان عەممار حەكیم داوایەك ئاراستەی پەرلەمانی عێراق دەكات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی دڵنیاییدان به هاوڵاتیان و رونكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی ده‌ستگیركردنی بكوژی چالاكوانان، داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كات فه‌رمانده‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بانگهێشتی بكرێت.
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و دڵنیایی به كه‌س و كاری چالاكوانان و خۆپیشانده‌ران، داوا له‌په‌رله‌مانتاران به‌گشتی و په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی "عراقیون" ده‌كه‌ن فه‌رمانده‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بانگهێشت بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تبارن به كوشتی چالاكوان و راگه‌یاندنكاران
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مان پارێزگاری له‌ده‌نگی ئازاد بكات و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته‌هۆی دڵنیایی لای هاوڵاتیان بۆ رێكاری ئه‌منی و ئاسایش و هه‌روه‌ها دهبێتههۆكارێكیش بۆ به‌شدارییه‌كی فراوانتری خه‌ڵك له‌هه‌ڵبژاردن
10ی ئه‌م مانگه‌ش ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی به‌ئامانجگرتنی چالاكوانان و ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن بیروڕان ده‌ستیپێكردوه كهدواینیان كوژرانی ئیهاب جه‌واد وه‌زنی و برینداركردنی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نوسی كه‌ناڵی فورات بوه، بۆیه داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوانه بكه‌ن.