هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌ردۆغان: "نەتانیاھو ھیچ کات دۆستی ئێمە نەبووە و ناشبێت"

ئه‌ردۆغان:
ئه‌ردۆغان: "نەتانیاھو ھیچ کات دۆستی ئێمە نەبووە و ناشبێت"

2021-05-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرکۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند، نەتانیاھو ھیچ کات دۆستی ئێمە نەبووە و ناشبێت. ئەو بەرەنگاربوونەوەیەی کە تاکو ئەمڕۆ لە دژی نەتانیاھو گرتوومانەتەبەر لەمه‌ودواش دەیگرینەبەر و بەردەوام دەبین لەسەر رێگاکەمان.

سەرکۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به‌ چوواندنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی گشتیی ئیی پارتی، مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، رایگه‌یاند: "لە ئێستادا سیاسەتمەداری وا بێ رەوشتمان ھەیە کە بەبێ شەرم و بێ بێزاربوون من و نەتانیاھو لە یەک تای تەرازوودا دادەنێت".

گوتیشی: "من لە داڤۆس بەسەرھاتێکم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ھەبوو. ھەموو جیھان ئەو وەڵامە دەزانێت کە بە سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیلم دایەوە".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە ھیچ کات نەتانیاھوی بە دۆست نەزانیوە و رایگه‌یاند: "نەتانیاھو ھیچ کات دۆستی ئێمە نەبووە و ناشبێت. ئەو بەرەنگاربوونەوەیەی کە تاکو ئەمڕۆ لە دژی نەتانیاھو گرتوومانەتەبەر لە دوای ئێستاشەوە دەیگرینەبەر و بەردەوام دەبین لەسەر رێگاکەمان".