هەواڵی کوردستان ئێستا

"ڤاكسینە رێگاپێدراوەكان دژی هەموو جۆرە كۆپییە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا كاریگەرن"

"ڤاكسینە رێگاپێدراوەكان دژی هەموو جۆرە كۆپییە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا كاریگەرن"

2021-05-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌رپرسێكى رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كانى ئێستا به‌رده‌ستن و رێگاپێدراون، دژى هه‌موو جۆره‌ كۆپییه‌ گۆڕاوه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا كاریگه‌رن.

به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، "هانز كلۆگه‌" به‌ڕێوه‌به‌رى لقى ئه‌وروپى رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى گوتى، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بارودۆخى ته‌ندروستى له‌ ئه‌وروپا باشبون به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، هێشتا دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گه‌شتى نێوده‌وڵه‌تى پێویسته‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وام و گومانه‌ نوێیه‌كان"، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ كۆپى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ هیندستان دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام بۆ وڵاتانى دیكه‌ بڵاوبوه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى ئه‌مریكى بۆ نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان "ئه‌نتۆنى فاوشى" پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گوتبوى، ڤاكسینه‌ رێگا پێدراوه‌كان له‌ ئه‌مریكا دژى جۆرى هیندى ڤایرۆسى كۆرۆنا كاریگه‌ره‌.