ئیسرائیل شكستی هێنا،وه‌ڵامێكـ بۆ ئه‌وانه‌ی به‌گومان بوون
غه‌فور ئه‌حمه‌د
... ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خاڵه به‌هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بكه‌ین ، ئه‌وا پاش ئیمان به‌خوای گه‌وره‌و متمانه بەخۆبوون ، پاشان بیروباوه‌ڕ به‌مافی به‌رگری وڕه‌وایه‌تی پرسی فه‌له‌ستین دژ به‌وه‌حشیگه‌ری وداگیركاری ئیسرائیل بوونی موشه‌كی دوورمه‌ودا بوو چونكه به‌ته‌واوی لەناوخۆی ئیسرائیل‌دا هاوكێشه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌وه كرده‌وه به‌راورد به‌گه‌ڕو جه‌نگه‌كانی تری ڕابردوویان ! لێره‌وه قسه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وسه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستخستنی موشه‌كه‌كان ، جا وه‌كـ وه‌ڵامێكی ئاماده‌و بێ خۆماندووکردن خێرا ده‌درێته پاڵ ئێران ، وه‌لێ له‌ڕاستیدا وه‌ڵامێكی ته‌واو دروست نیه ، چونكه سنووره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه به‌ئاسمانیشه‌وه به‌چڕی چاودێری ده‌كرێ وته‌نراوه به‌دەیان خاڵ وتاوه‌ری چاودێری ، واته پرۆسه‌كه ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نیه ، هه‌ر بۆیه به‌شێكـ له‌م وه‌ڵامه سیاسیە وەکـ هەڵوێستێکی پێشوەختە به‌سیاسی كراوه ، ئەمەش بەڕوونی دیارە هه‌ر له‌ئه‌مریكا بۆ وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌تا ده‌گاته گروپ ولایه‌نه سیاسیه‌كان ڕه‌واج به‌م وه‌ڵامه ده‌ده‌ن !
وەکـ مەعلوومە بازاڕی کڕین وفرۆشتنی چەکـ ، وەکـ هەر کەره‌سەیەکی تری پێداویستیەکانی ژیانی لێهاتووە ، له‌هه‌موو وه‌ڵاتانی جیهاندا به‌ئه‌مریكاشه‌وه بازاڕی كڕین وفرۆشتنی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه ، ئه‌گه‌ر له‌یادتان مابێ ماوه‌یه‌كـ حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی پێكھێنابوو بۆ به‌دواداچوون وگه‌ڕان به‌دوای دیارنه‌مانی هه‌ندێ چه‌كـ وكه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی ئه‌ڵمانی ، واته بۆ سه‌وداوو مامه‌ڵه‌كردن به‌چه‌كـ وته‌قه‌مه‌نی دەیان گروپ وده‌سته‌ی ڕێكخراو هه‌ن تەنها لەم بوارەدا کاردەکەن ، هاوشێوه‌ی گروپ ومافیاكانی تری قاچاغچیه‌تی تلیاكـ ومادده‌كانی تری بێ هۆشكاری .. لێره‌وه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌نگه به‌سێ ڕێگا موشه‌كه‌كانی دابین بکات :
• به‌شێوازی پارچە پارچە لێرەو لەوێ دەیکڕن ودواتر کۆیدەکەنەوەو دروستیدەکەن !
• بەڕێگای قاچاغ وگروپەکانی کڕین وفرۆشتنی چەکـ پێیان دەگا ، ئەوەش ڕوونە زۆرینه‌ی وه‌ڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌كـ وكه‌ره‌سه ته‌قلیدیه‌كانی جه‌نگـ وسه‌ربازی ، بێگوێدانە ناسنامەی کڕیار بازرگانی پێوه‌ده‌كه‌ن ، گرنگـ ئه‌وه‌یه ساغبكرێته‌وه !
• به‌حوكمی بارودۆخی سیاسی كه‌رتی غه‌ززه كه‌به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی داگیركاری وه‌كـ ئیسرائیله ، له‌ناچاریدا بێ یاخود بۆ ئاماده‌كاری ، بۆ خۆیان پسپۆڕی وشارەزا بوون بەدروستکردن وپێشخستنی موشه‌كه‌كان !
پرسیاره گرنگه ئه‌مه‌یه .. ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بتوانێ جارێكی‌تر له‌زووترین كاتدا ، خۆی كۆبكاته‌وه‌و هه‌وڵی زیاتر بخاته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستخستنی كه‌ره‌سه‌ی نوێ و پارچه‌كانی تری ته‌قه‌مه‌نی ، ئه‌وا له‌م ڕووه‌وه ئه‌توانێ وه‌كـ كارتێكی فشار ڕوو به‌ناوخۆی ئیسرائیل سوودی لێ ببینێ ، لانیكه‌م كه‌لێن و بۆشاییه‌كـ بخاته ناوخۆی حزبه‌كان وحكومه‌ت وهێزه‌كانی سوپا‌و هه‌واڵگیری وبه‌رگری ، به‌جۆرێكـ به‌ئاسانی نه‌گه‌نه بڕیاری شه‌ڕو هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگـ ! ئەمەش یەکسانە بەسەرکەوتن بۆ دانیشتوانی کەرتی غەززە.