هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زیری كاره‌با بڕیارێک له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان ده‌دات

وه‌زیری كاره‌با بڕیارێک له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان ده‌دات
وه‌زیری كاره‌با بڕیارێک له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان ده‌دات

2020-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info-گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، به‌ بڕیاری وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵات‌ به‌ هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان دراوه كه‌ له ‌داهاتی كاره‌با 8%ی بۆ شاره‌كانی خۆیان خه‌رج بكه‌ن.

ئومێد ئه‌حمه‌د، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌موو وه‌زاره‌تێك داهاته‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام وه‌زیری كاره‌با ژماره‌ حیسابێكی كردووەته‌وه‌، كه‌ هه‌موو به‌ڕێوبه‌رە گشتییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار، كه‌ پاره‌ی كاره‌با كۆ ده‌كه‌نه‌وه،‌ ده‌سه‌ڵاتی پێ داون كه‌ له‌ هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان ده‌توانن به‌ 8%ی‌ ئەو پاره‌یه‌ پڕۆژه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن."

ئومێد ئه‌حمه‌د گوتیشی: "ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان سوود له ‌داهاتی كاره‌با وه‌ربگرن و هه‌ر كه‌موكووڕییه‌كیشیان هه‌بێت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و پاره‌یەوە چاره‌سه‌ری بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش له‌ مه‌ركه‌زیه‌وه‌ بكرێته‌ لامه‌ركه‌زی و بدرێته‌ پارێزگا و قه‌زاكان."

گوتیشی: "له‌مڕۆوه‌ هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان ده‌توانن ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری كاره‌با جێبه‌جێ بكه‌ن و 8%ی ‌داهاتی كاره‌با بۆخۆیان به‌كار بێنن."

بڵند ئیبراهیم