له بواری كشتوكاڵدا 44 پڕۆژه به بڕی 73ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن
هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، پلانێكیان ئاماده كردووه كه 44 پڕۆژه‌ی بواری كشتوكاڵ له‌خۆ ده‌گرێت و به بڕی زیاتر له 70ملیار دینار له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به به‌رهه‌می خۆماڵی بدرێت و هاوردكردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی كه‌م بكرێته‌وه.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پلانێكمان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وزیران دارشتووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان 44 پڕۆژه له بواری كشتوكاڵدا جێبه‌جێ بكه‌ین، به گوژمه‌ی 73ملیار دینار كه ئه‌مه‌ش سوودێكی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت."
حوسێن حه‌مه كه‌ریم گوتیشی: "مه‌به‌ستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له جێبه‌جێكردنی ئه‌و 44 پڕۆژەیە له هه‌رێمی كوردستان کەمکردنەوەی هاوردەی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بۆ ناوخۆ و زیادكردنی به‌رهه‌می خۆماڵییە، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر پێویستمان به به‌رهه‌می ده‌ره‌وه نەبێت.
گوته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گوتی: 'ئه‌و 44 پڕۆژه‌یەی ئه‌نجام ده‌درێن، پڕۆژه‌ی ستراتیژین له بواری كشتوكاڵ و پلان دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێن.'
حوسێن حه‌مه كه‌ریم ڕوونیشی کردەوە: 'بۆ هه‌ولێر نۆ پڕۆژه به بڕی 23ملیار و 151ملیۆن دینار و بۆ پارێزگای سلێمانی 10 پڕۆژه به بڕی 30ملیار و 254ملیۆن دینار و بۆ پارێزگای هه‌ڵەبجه هه‌شت پڕۆژه به بڕی 3ملیار و20ملیۆن دینار و بۆ دهۆك 11 پڕۆژه به بڕی 14ملیار و 521ملیۆن دینار و بۆ گه‌رمیان شه‌ش پڕۆژه به بڕی دووملیار و 58ملیۆن دینار ئه‌نجام ده‌درێن.'
بڵند ئیبراهیم