ئاژانسی پاراستن ڕوونكردنهوهیهك بڵاو دهكاتهوه
دیجیتال میدیای سپێده
ئاژانسی پاراستن لهبڵاو كراوهیهكدا رایگهیان:بەپێی سناریۆیەکی بێ بنەما بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەوڵی ژەهرخواردكردنی چەند كەسێك دراوە،
ئاشانسی پاراست ئهم ههوالهی بهچهواشهكاری ناو برد و رایگهیاند كه چەند سایت و پەیجێكی سەر بە لاهوور جەنگی بەنیازە سۆزی هۆزی هەركی بۆ لای خۆیان رابكێشن و بۆ هەڵبژاردنەكان چەند دەنگێكیان بەدەست بێنن.
دەقی روونکردنەوەکەی ئاژانسی پاراستن:
لە چەند سایت و پەیجێكی سەر بە لاهوور جەنگی بابەتێكی چەواشەكارانە و، بەپێی سناریۆیەکی بێ بنەما بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەوڵی ژەهرخواردكردنی چەند كەسێك دراوە و لەكاتی داڕشتنی هەواڵەكەیاندا ناوی ئاژانسی پاراستنیشیان هێناوە.
وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەكارییە رەتدەكەینەوە جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو كەس و لایەنانە نیشان دەدات كە لەپشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ناڕاستی و چەواشەكارییانەن.
بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە كە جەماوەری سەربەرزی هۆزی هەركی، بە پەیوەندیكردنی جەوهەر هەركی بە تاقمی خیانەتكاری شازدەی ئۆكتۆبەر، نیگەران بوون و لە بەرانبەر ئەوەشدا ، میدیای سەر بە لاهوور بە بڵاوكردنەوەی ئەو درۆ بێبنەمایانە، بەنیازە سۆزی هۆزی هەركی بۆ لای خۆیان رابكێشن و بۆ هەڵبژاردنەكان چەند دەنگێكیان بەدەست بێنن.
لەسەر ئەو ناوزڕاندنەی میدیاكانی تاقمی شازدەی ئۆكتۆبەر، بە مافی خۆمان دەزانین داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكەین كە لە پشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە بابەتەن و داواش دەكەین لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە لەژێر سەرپەرشتیی پەرلەمان و نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت و كۆی ئەو چەواشەكارییە بۆ گشت لایەك ئاشكرا بكرێت.
ئاژانسی پاراستن22-5-2021