لهبارهی بهكارهێنانى ڤاكسینى كۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی عێراق روونكردنهوه دهدات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە سەرجەم ئەو ڤاکسینانەی کۆرۆنا کە ئێستا لە عێراق ھەن، تەنھا بەدوو دۆز وەردەگیرێن.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، سەیف بدر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھاووڵاتییان تەنھا بەدوو دۆز ڤاکسینەکانی کۆرۆنا وەردەگرن و گوتی:"ھیچ ڤاکسنێکی کۆرۆنا نییە کە پێویست بکات، بەسێ دۆز وەربگیرێت".
گوتیشی:" ئەگەر لە داھاتوودا، هەر نوێکردنەوەیەک لە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا ھاتە ئاراوە و دوای ئەوەی لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی پەسەند دەکرێن، ئەوا بەشێوەیەکی فەرمی رادەگەیەندرێت".
ئەمەیش لە کاتێکدا کە تا ئێستا ٥٢٠ ھەزار و ٤٩١ کەس لە عێراق، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ١٦٤ ھەزار و ١٤٩ کەس و لەو ژمارەیەش ١٦ ھەزار و ١٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٧٦ ھەزار و ٨٠٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.