فوئاد حسێن: گه‌لى عێراق پشتیوانى له دۆزی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی لە وڵاته‌كه‌ی پشتیوانییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین هه‌یه، ئاشكرایكرد له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له‌نێوان فه‌ڵه‌ستین و عێراقدا له رامه‌ڵڵا ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ریاز مالیكی، كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له به‌غدایه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، فوئاد حسێن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوایین پێشهاته‌كانی فه‌ڵه‌ستین كرد.
فوئاد حسێن تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل‌دا راگه‌یه‌ندراوه و رایگه‌یاند: "پێویسته ئه‌م سه‌ركه‌وتنه (ئاگربه‌ست) له‌رێگه‌ی یه‌كڕیزیی لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی درووست به‌كاربهێنرێت. بۆ ئه‌مه‌ش دیالۆگی شه‌فاف و كراوه‌ی نێوان لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پێویسته".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌كرد له‌پێناو هاریكارییكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستیندا كار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: "له عێراق پشتیوانییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین هه‌یه. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له‌نێوان فه‌ڵه‌ستین و عێراقدا له رامه‌ڵڵا ده‌ستپێده‌كه‌ن".
لای خۆیه‌وه ریاز مالیكی سه‌رنجی بۆ سه‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و فه‌ڵه‌ستین راكێشا.
ریاز مالیكی رایگه‌یاند: "له‌دوای كۆتاییهاتنی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئیسرائیل، سه‌ردانی به‌غدام كرد. په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و فه‌ڵه‌ستین له زۆر شت گرنگترن. ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه‌ش په‌ره‌دانه به هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش و هاریكاریی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدادا له ماوه‌ی ئاینده‌دا".
مالیكی باسی له‌وه‌شكرد كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه روویداوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئامانجی سه‌ره‌كی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بریتییه له قودس كه هێشتا له‌ژێر داگیركارییدایه و رایگه‌یاند: "گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له ماڵی خۆیشیدا له ئارامیدا نییه. گه‌لی عێراق هێزمان پێده‌به‌خشێت. عێراق له‌به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستین و فه‌ڵه‌ستین له‌به‌رامبه‌ر عێراق به وه‌فا ده‌مێننه‌وه".
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی سه‌ردانی رامه‌ڵڵا بكات به‌ڵام دواتر سه‌ردانه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ریاز مالیكی له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی و سه‌ركۆمار، به‌رهه‌م ساڵح كۆبوویه‌وه.