یهكگرتوو لهسهر بهردهوامی ستهمی لێبڕینی موچه بهیاننامهیهك بڵاودهكاتهوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دەزگای پیشەییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەیاننامەی دەزگای پیشەییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ ڕای گشتی
سەبارەت بە بەردەوامی ستەمی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران
بەداخەوە جارێکی تر حکومەتی هەرێمی کوردستان جورئەتی بەخۆی دایەوە دەست بباتەوە بۆ قوت و موچەی فەرمانبەران ٓ- سەرەڕای هەڵکشانی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دینار و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ و ڕێککەوتن لەسەر بودجە لەگەڵ بەغدا- هێشتا ستەم بەرانبەر موچەخۆران کۆتایی پێ ناهێنن، چەند ساڵە بەناوی پاشەکەوت و لێبڕینەوە مافی موچەخۆران پێشیل دەکەن و ئیمتیازات و بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی موچەخۆران ڕادەگرن، ئەوەی دەوترێت موچە بەلێبڕینی 21% درۆیەکی گەورەیە، بەڵکو لێبڕین نزیکەی 40% ە و تادێت بازاڕ گرانی بەخۆوە دەبینێ و نرخەکان هەڵەکشێن و بەهای دینار ڕووی لە دابەزینە..
بەردەوامی ئەم دۆخە و بەڕێکردن و ئيدارەدانی ڕۆژانە و غيابی عەقڵی ستراتيجی و ڕوانینی دوور مەودا و بەهێزنەکردنی ژێرخانی ئابووری و چارەسەرنەکردن و دەست نەبردن بۆ بنبڕكردنی دزی و گەندەڵی دامەزراوەیی قەوارەی هەرێمی کوردستانی لەرزۆک کردووە، سەرنجامیش زیانمەندی یەکەم خەڵکی کوردستانە، لەو دۆخە نالەبار و تەم و مژەشدا فرسەتخوازەكان بەردەوام دەبن لە گەندەڵییەکانیان..
كاتی ئەوە هاتووە دەسەڵات بەخۆیدا بچێتەوە و دەست لە ناداديی هەڵگرێت و لێبڕینی موچە کۆتایی پێ بهێنێت و چیتر موچەخۆران لە چاوەڕوانیدا نەهێڵێتەوە..
سەربەرزی و شکۆمەندی بۆ خەڵکی كوردستان و موچەخۆرە ستەم لێکراوەکانی..
دەزگای پیشەییەکانی
یەکگرتووی ئيسلامی كوردستان
5/23/ 2021 زاینی