هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ته‌له‌فریكێك له‌ ئیتالیا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ته‌له‌فریكێك له‌ ئیتالیا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ته‌له‌فریكێك له‌ ئیتالیا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

2021-05-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كابینه‌یه‌‌كی ته‌له‌فریكی هێڵی نێوان سترێسا و مۆتارۆنی له‌ باكووری ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ست دا گه‌یشته‌ 14 كه‌س. له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ست كراوه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌.

یه‌كه‌ی گه‌ڕان و فریاكه‌وتنی كانزایی و چیاكانی ئه‌ڵپ له‌ ئیتاڵیا رایگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بووبوو له‌ رێگای فڕۆكه‌ی فریاكه‌وتنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری تۆرینۆ كرا، به‌ڵام نه‌تواندرا رزگار بكرێت و گیانی سپارد، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 14 كه‌س.

له‌ كاتی رووداوه‌كه‌دا 15 كه‌س له‌ناو كابینه‌ی ته‌له‌فریكه‌دا بوون و پێنج منداڵ كه‌ به‌ سه‌ختی برینداربوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ڤێربانیا ده‌ستیكردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كابینه‌یه‌كه‌ له‌ هێڵی ته‌له‌فریكی نێوان شاره‌دێی سترێسا و مۆتارۆنی له‌ كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی ماگگیۆری له‌ ناوچه‌ی پیه‌مۆنتی باكووری ئه‌و وڵاته‌