هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە

2021-05-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ دوو شەممە بەرواری 24/5/2021 مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بارەگای تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر پێشوازی لە ( جه‌یمس پـۆرنتۆن) كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

لەدیدارەكەدا ‌بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كان تیشكی خرایه‌سه‌ر و هه‌لوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی بابەتە فیكریه‌كان و ڕۆڵی لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و چاكسازییه‌كان له‌ پێگه‌یاندنی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ بە ئاراستەی خزمه‌ت به‌خاك و نیشتمان كرا.

لەتەوەرەیەكی تردا باس له‌ ئازادیه‌ كه‌سی و حزبیه‌كان و رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربرین و چۆنیه‌تی هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی ده‌وله‌تی موئه‌سه‌ساتكراو و ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌و رۆڵی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ ژیان كرا.