هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا هۆشداری ده‌داته‌ ئیسرائیل

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا هۆشداری ده‌داته‌ ئیسرائیل
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا هۆشداری ده‌داته‌ ئیسرائیل

2021-05-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ژان ئیڤ لۆدریان هۆشداری دا له‌وه‌ی كه‌ ئیسرائیل سیاسه‌تی رژێمی "جیاكاری نه‌ژادی" به‌رامبه‌ر هاووڵاتییه‌ عه‌ره‌به‌كانی ئیسرائیل ده‌گرێته‌ به‌ر.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ژان ئیڤ لۆدریان له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی شاری لۆد له‌ ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستیندا پێكدادان له‌نێوان كۆمه‌ڵگاكان له‌ شاره‌كانی ئیسرائیل رووی داوه‌ و گوتی: "ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری دیكه‌ بۆ داهاتوو جگه‌ له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت قبوڵ بكرێت، پێ ده‌چێت له‌ ماوه‌ی درێژخایه‌ندا جیاكاری نه‌ژادیبێته‌ دی".

لۆدێریان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌ لۆژیكی یه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌وڵ بدات ستاتۆی خۆی بپارێزێت مه‌ترسیی جیاكاری نه‌ژادیبه‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ هه‌نگاوی بچووك ده‌ست پێ ده‌كات و به‌ پێویستی زانی متمانه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كان دروست ببێت.

دوێنێ جوله‌كه‌یه‌ك به‌ چه‌ك له‌ شاری لۆد كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ته‌لئه‌بیب دوو فه‌ڵه‌ستینی بریندار كرد كه‌ دواتر یه‌كێكیان شه‌هید بوو.