پۆلیسی ئیسرائیل دەستڕێژی گولـلە دهكهنه سهرهاووڵاتییەکی فەڵەستینی
دیجیتال میدیای سپێده
هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل لە شاری قودس دەستڕێژی گولـلەیان لە هاووڵاتییەکی فەڵەستینی کرد و بەو هۆیەوە هاووڵاتییەکە گیانی لەدەست دا.
لەو بارەیەوە پۆلیسی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەو هاووڵاتییە لە نزیک بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ئیسرائیل لە شاری قودس، ویستویەتی بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر هێزەکانی پۆلیس.
لە لایەکی دیکەشەوە خزمەتگوزاری فریاکەوتنی بەپەلەی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە دوو هاووڵاتی ئیسرائیلی بە چەقۆ بریندارکراون، سەرەتا بریندارەکان لە شوێنی رووداوەکە فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ کراوە و دواتر براونەتە نەخۆشخانە، یەکێک لە بریندارەکانیش رەوشی تەندروستی ناجێگیرە.
بەهەمان شێوە راگەیاندنەکانی ئیسرائیل لە هەواڵەکانیاندا باس لەوە دەکەن، دوو هاووڵاتی ئیسرائیل کە یەکێکیان سەرباز بووە، بە چەقۆ بریندارکراون.