بەردەڕەش.. تەرمی ئافرەتێک دۆزرایەوە كه شوێنهوارى گولـلهى پێوهیه
2021-05-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
ئازاد تارق - بهردهڕهش
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای خازر لە گوندی شیوەڕەی نزیک بەردەڕەش تەرمی ئافرەتێک بەمردوویی دۆزرایەوە کە ئاسەواری گولە بەسەر جەستەیەوە دیارە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی بەردەڕەش کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بەسپێدەی ڕاگەیاند: ئافرەتەکە بەچەند گولەیەکی دەمانچە کوژراوەو لەپشتەوە دەستەکانی گرێدراوە بەڵام تائێستا نازانرێ ھۆکاری ڕووداوەکە چیە.
بەپێی قسەی سەرچاوەکە ئافرەتەکە تەمەنی نزیک ٢٥ ساڵەو لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانە پزیشکی داد کراوە بۆ پشکنین و لێکۆلینەوە لەسەری.
سەرچاوەکەی سپێدە باسی لەوەشکرد، کە تەرمەکە زۆر کۆن نیەو پێدەچێت درەنگانێکی شەوی ڕابردوو روداوەکە ڕوویدابێت.