وەزارەتی تەندروستی بەلێبڕینی سەدا 21 بەدوو ڕۆژ موچە دابەش دەکات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگهیاندروێكدا بڵاویكرده‌وه، سبەی سێشەممە موچەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕەزامەنیدا بە پێدان و خەرج کردنی موچەی مانگی (ئایار/5) ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
روونیشیكردۆته‌وه، سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه به پێی میكانیزمی مانگی پێش‌و موچەکە دابه‌ش ده‌كرێت، واتە بەلێبڕینی 21%.
ئەمە لەکاتێکدا، ئێوارەی ئەمڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌به‌شێكی ماڵپه‌ڕ و په‌یجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه، سبه‌ینێ سێشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی 2021ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا گه‌نجینه‌كان له‌دابه‌شكردنی موچه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه كه موچه‌ی چ وه‌زاره‌تێك دابه‌شبكرێت