"تەنیا بە گەڕانەوەی پێشمەرگە ئارامی بۆ ناوچە کوردستانییەکان دەگەڕێتەوە"
سلێمانی -KDP.info- لهپاش 16ی ئۆكتۆبهری ٢٠١٧هوه بۆشاییی ئهمنی له ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان پەیدا بووه و ئهمهش پاشماوه و شانه نوستووهكانی داعشی چالاك كردووەتەوە و بهردهوام كردهی تیرۆریستی بەڕێوە دەبەن. بهرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش هۆشداری دهدهن و دهڵێن به گهڕانهوهی پێشمهرگه ئارامی بۆ ناوچهكه دهگهڕێتهوه.
له چهند شهوی ڕابردوودا چهكدارانی تیرۆریستیی داعش ههڵیاكوتایه سهر گوندی چەخماخە له سنووری كهركووك و ژمارهیهك هاووڵاتیی كوردیان شههید و بریندار كرد، لهو بارهیهوه بهرپرسی لقی 3ی كهركووكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دهڵێت، بههۆی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە پەیدا بووە، تیرۆریستان هەنگاوەکانیان بەهێزتر کردووە، کە تەنها بە بوونی پێشمەرگەی کوردستان کۆتاییان پێ دەهێنرێت.
د. محەمەد خورشید، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "بۆشاییەکی ئەمنیی زۆر لە ناوچە كوردستانییهكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پەیدا بووە، بە جۆرێک کە هاونیشتمانیان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوونە و، تەنها بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئارامی و ئاسایش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە، چونکە هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی هێز و توانای تێکشکان و بەرەنگاربوونەوەی داعشیان نییە"
بهرپرسی لقی 3ی پارتی، گوتیشی: "ئەو ناوچانەی لە دوای ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە لە ڕواڵەتدا لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبیدان، بوونەتە شوێنی سەرهەڵدانەوەی شەمشەمە کوێرەکانی داعش، چونکە هێزه عێراقییهكان بێتوانان لە پاراستنی خاک و خەڵکەکەیشی."
بەرپرسی لقی خانهقینی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دهڵێت: "له سنووری خانهقین، سهعدیه و گوڵاڵه، حەشدی شەعبی و ڕیكخراوی تیرۆریستیی داعش بەهۆی پۆشینی جلوبەرگەوە، لێک جودا ناکرێنەوە، بۆیە ئەو ناوچانە پێویستیان بەوەیە پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورهكهیان."
شێخ جهعفهر شێخ مستهفا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "هەنگاو و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش زۆر زیادی کردووە، بە جۆرێک لە زنجیرەچیاکاندا بەئاشکرا هاتوچۆکانیان دەبینرێت و تەنانەت بە گرووپ بازگە دادەنێن، بە بڕوای من، ئەم جارە داعش بهراورد به ڕابردوو ترسی زیاتری خستووەتەوە، چونکە پێشتر ڕووبەڕووبوونەوەیان لە بەرەکانی پیشەوەی شەڕ بوو، بەڵام ئیستا فرسەت دەهێنن هەرجارەی لە شوێنێکەوە خەڵکی دەکەنە ئامانج، بەڵام بەداخەوە هێزە عێراقییەکان توانای پاراستنی ئەم ناوچانەیان نییە."
بهرپرسی لقی خانەقینی پارتی، گوتیشی: "ئەوەی جێگەی ترس و نیگەرانییە، ئەوەیە کە چەکدارانی داعش بە جلوبەرگی حەشدی شەعبیەوە دەردەکەون، بۆیە ناناسرێنەوە، چونکە ئەو داعشانەی پێشتر خۆیان ڕادەستی عێراق و ئێران کردووەتەوە، کراونەتە حەشدی شەعبی، هەربۆیە بە ڕۆژ حەشدی شەعبین و بە شەو داعشن.'
بەرپرسی لقی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستانیش دهڵێت: "داعش چەندە مەترسیی بۆ دانیشتووانی ئەم ناوچانە هەیە، حەشدی شەعبیش هەر ئەوەندە مەترسیی هەیە، چونکە هیچ هێزێک وەک پێشمەرگە گیانفیدا و نیشتمانپەروەر نییە.'
کرمانج عهبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پاش ئەو ڕووداوانەی لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە ڕوویان دا و حەشدی شەعبی وەک داگیرکەر هاتنە ئەو ناوچانەی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە خوێنی خۆیان پاراستیانن، ئێستا دووبارە ئەو ناوچانە کەوتوونەتەوە بەر هێرشی تیرۆریستان، چونکە بههۆی بێهەڵوێستی و بێتواناییی حەشدی شەعبی خۆیان ڕێک خستووەتەوە و بە چەندین ناو کەتیبەیان پێک هێناوە، بە جۆرێک کە لە ناوچەی وا هەیە بە ڕۆژ جموجۆڵیان هەیە، زانیاریشمان هەیە کە خەڵکانێک هەن، خەڵکی ناوچەکەن و داعشن."
بهرپرسی لقی پارتی له مهخموور، گوتیشی: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئینتیمای بۆ خاک و نیشتمان هەیە و بە خوێنی خۆی پارێزگاری لە هەر ناوچەیەک دەکات کە ئەرکی تێیدا هەبێت، بەڵام ئەم هێزانەی ئیستا له ناوچهكه دانراون، نە خاکی ئەوانە و نە ئینتیمایان بۆی هەیە، بەڵکو بۆ مەبەستێکی سیاسی هاتوون، نەک هەر خاکەکەی ناپارێزن، بەڵکو بوونەتە بارگرانی بۆ خەڵکەکەیشی."
كرمانج عهبدوڵڵا، ئاماژهی بهوهش دا: "هەتا هێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ئەو ناوچانە، ئەوا کەس و لایەنی دیکە ناتوانن ئەو ناوچانە بپارێزن، چونکە حەشدی شەعبی نە دەتوانێ و نە دەیەوێ ئەو ناوچانە بپارێزێ، بگرە خەڵکەکەیشی بە داگیرکەر سەیریان دەکەن، بۆیە پێوستە زۆر زوو هەڵوێستە بکرێ و چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ناوچە كوردستانییهکانی دەرەوەی ئیدارە هەرێم بدۆزرێتەوە، چونکە دانیشتووانەکەیشی خەڵکانێکی شۆرشگێڕ و بەشمەینەتن"
زریان کەمال