پۆلیسی هەولێر: كەسێك بەتۆمەتی هێنانی دراوی ساختە دەستگیركرا
2021-05-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی هێنانی پارەی ساختە بە ئامانجی ساغكردنەوەی لە هەولێردا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێردا هاتووە: بەشی پۆلیسی شارەوانی، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا.ع.و) دەستگر کرد، کە لە کەرکووکەوە بڕی زیاتر لە (10 هەزار دۆلار)ی ساختەی هێنابووە شاری هەولێر و دەیویست لە بازاڕەکاندا ساغی بکاتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا