ئه‌نجامی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك و راپه‌ڕین بۆ کۆنگرەی یەکێتی راگه‌یه‌ندرا
خەنددان-
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ئه‌نجامی كۆتایی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك و راپه‌ڕینی بۆ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی راگه‌یاند.
رزگار عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "دوا به دوای راگه‌یاندنی كۆتایی كۆنفره‌نسی مه‌ڵبه‌نده‌كان، بۆ كاندیدانی سه‌ركه‌وتو بۆ چواره‌مین كۆنگره كه ده‌نگی پێویستییان به‌ده‌ست هێنابوو، دوای وردبینی كردنی ده‌نگه‌كانی گشت كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كان، له كۆنفره‌نسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ٢٤ ی راپه‌رین و ٢ی كه‌ركوك بۆ كۆنگره، راده‌گه‌یه‌نین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "به هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو و نوێبونه‌وه‌ی یه‌كێتیی، له‌سه‌ر وته‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال كه ده‌ڵێت، سه‌روه‌ریمان مانه‌وه‌مان گه‌شه‌كردنمان به‌نده به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه".
پێنجی ئەم مانگە، ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبوەوە و بڕیاریدا رۆژی بەستنی کۆنگرە لە 7-12-2019 بۆ 21-12-2019 دوابخات.