بزووتنەوەی ئیسلامی: شانازی دەكەین هیچ بوودجەیەك لە حیزب و حكومەت وەرناگرین
خەڵك- بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت ئەوان هیچ پارە و بودجەیەك لە هیچ لایەك وەرناگرن، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە مێدیاكان ئاشكرایان كرد بزووتنەوەی گۆڕان 25 دەفتەر و كۆمەڵ و یەكگرتوو هەر یەكێكیان 15 دەفتەر دۆلار لە پارتی وەردەگرن. وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، نە لە حزب و نە لە حكومەت هیچ بوودجەیەك وەرناگرین. عەبدوڵڵا وەرتێ وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، لە هیچ حزبێكی دەسەڵاتدارو لە حكومەتیش، بە ئاشكراو بە نهێنی پارە وەرناگرێت و بودجەشی نییە. وتیشی”شانازی دەكەین كە نە ڕاستەوخۆ و نە ناڕاستەوخۆ بەشدارنین لە تەخشان و پەخشانكردن و تاڵانكردنی داهات و سامانی میللەتەكەمان و لەم ڕۆژانەدا لیستی ئەو […]
The post بزووتنەوەی ئیسلامی: شانازی دەكەین هیچ بوودجەیەك لە حیزب و حكومەت وەرناگرین appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.