لەئاکرێ مامێک برازایه‌کی خۆی کوشت
2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
یەک شەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ له ناحیه‌ی گرده‌سێنی سه‌ربه قه‌زای ئاکرێ مامێک برازایه‌کی خۆی کوشت، پێشتریش باوکی کوژراوه‌که له‌لایه‌ن هه‌مان که‌سه‌وه کوژرابوو. بەگوێرەى زانیاریەکان له‌ناحیه‌ی گرده‌سێنی سه‌ر به‌قه‌زای ئاکرێی پارێزگای دهۆک که‌سێک به‌ناوی “ع، ح، ب” هه‌رکی که ته‌مه‌نی ٣٢ ساڵانه له‌لایه‌ن مامیه‌وه کوژراو٢٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش باوکی کوژراوه‌که هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و مامه‌یه‌وه کوژراوه. هەربەگوێرەى زانیاریەکان کوژراوه‌که دوای ئه‌وه‌ی بۆی ئاشکرابووه که باوکی به‌ده‌ستی مامی کوژراوه، بۆیه هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی داوه، به‌ڵام مامی به‌هه‌وڵه‌که‌ی زانیوه‌و برازاکه‌شی کوشتووه.