هەواڵی کوردستان ئێستا

دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا یەکلایی کرایەوەپارتی پارێزگاران بەزۆرینەی رەها هەڵبژاردنەکەی دوێنێی بریتانیای بردەوە

دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا یەکلایی کرایەوەپارتی پارێزگاران بەزۆرینەی رەها هەڵبژاردنەکەی دوێنێی بریتانیای بردەوە
دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا یەکلایی کرایەوەپارتی پارێزگاران بەزۆرینەی رەها هەڵبژاردنەکەی دوێنێی بریتانیای بردەوە

2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-


پارتی پارێزگارانی بریتانیا کە پارتەکەی بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیە و پێداگیری لەسەر دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا دەکات، بەزۆرینەی رەها هەڵبژاردنە گشتییەکەی دوێنێی ئەو وڵاتەی بردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، پارتی پارێزگاران لەهەڵبژاردنە گشتییەکەی دوێنێی ئەو وڵاتەدا، لەسەدا 67.3-ی دەنگی بەشداربوانی بەدەستهێناوە کە زۆرینەی رەهای هەڵبژاردنەکەیە و بەوهۆیەشەوە بوە بەخاوەنی 368 کورسی پەرلەمانی.

ئەنجامی هەلبژاردنەکان دەسەڵاتی یەکلایکردنەوەی برێگزتیان دەداتێ و مانگی داهاتو بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا جیادەکەنەوە

پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ئەو هەڵبژاردنە کە ئامانج لێی یەکلایکردنەوەی پرسی برێگزت بو، بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، ئەنجامی هەلبژاردنەکان دەسەڵاتی یەکلایکردنەوەی برێگزتیان دەداتێ و مانگی داهاتو بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا جیادەکەنەوە.
جێرمی کۆربین لەخولی داهاتوی هەڵبژاردنەکاندا سەرکردایەتی پارتەکەی ناکات

لەبەرامبەردا، جێرمی کۆربینی سەرۆکی پارتی کرێکاران و رکابەری سەرەکی جۆنسن بۆ پرسی برێگزت، پاش راگەیاندنی ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکان کە پارتەکەی تەنها 199 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە رایگەیاند، لەخولی داهاتوی هەڵبژاردنەکاندا سەرکردایەتی پارتەکەی ناکات، بەوەش دەرفەتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لەدەستدەدات لەهەڵبژاردنی داهاتودا.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پارتی کرێکاران کە دژایەتی دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا دەکات یان لانیکەم دەرچون بەبێ رێککەوتن رەتدەکاتەوە، لەناوچەکانی باکور، میدلاند، وێڵز و ئەو شوێنانەی کە لەراپرسییەکەی 2016 پشتیوانی برێگزت بون دۆڕاندویەتی.

لەئێستادا بەوپێیەی پارتی پارێزگارانی زۆرینەی رەهای کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، پرسی برێگزت یەکلایی کراوەتەوە و بریتانیا بەدڵنیاییەوە چیتر وەک ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نامێنێتەوە، ئەمە جگەلەوەی بەهۆی بەدەستهێنانی ئەو رێژە زۆرەی دەنگ، گۆڕانکاری گەورە بەسەر سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی بریتانیادا دێت.