بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لە ئیدارەی ڕاپەڕین دوادەكەوێت
خەڵك بەپێی وتەی بریكارێكی خۆراك، مانگانە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زۆر دوادەكەوێت و نزیكەی ساڵێكە برنجی تێدا نەبوە. عەبدولرەحمان عەبدوڵا بریكاری خۆراك لە شارۆچكەی چوارقوڕنە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێستا باس لە دابەشكردنی خۆراك بۆ مانگی پێنج دەكرێت بۆ شوێنەكانی دیكە، بەڵام هێشتا بەشەخۆراكی مانگی چوار بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین نەهاتووە و هەموو جارێك دوا دەكەوێت. ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی حەوت دەبێت بە ساڵێك برنج نەهاتووە و تازە شەكر و زەیتمان بە دەست گەیشتووە كە بۆ مانگی سێ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی بكەین. باسیلەوەشكرد، ماوەی چەند ساڵێكە بریكاری خۆراكم و ئێستا گۆڕانكارییەكی زۆر هەیە و ماددە خۆراكییەكان زۆر كەم كراونەتەوە و تەنها شەكر و زەیت و برنج […]
The post بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لە ئیدارەی ڕاپەڕین دوادەكەوێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.