هەواڵی کوردستان ئێستا

خەندان دەقی پرۆژە یاسای چاكسازی بڵاودەكاتەوە

خەندان دەقی پرۆژە یاسای چاكسازی بڵاودەكاتەوە
خەندان دەقی پرۆژە یاسای چاكسازی بڵاودەكاتەوە

2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان - 

دوێنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشین و موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان کە بەشێکە لە بەرنامەی گشتگیریی چاکسازیی لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد.

بەگوێرەی دەقی پرۆژە یاساكە كە وێنەیەكی دەست خەندان كەوتوە، دەردەكەوێت پرۆژە یاساكە لە 19 ماددە پێكهاتوە و ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە هۆكاری دەركردنی پرۆژە یاساكە نوسیویەتی،"لەپێناوی رێكخستنەوەی بواری وەزیفەی گشتی و خانەنشینی لەسەرجەم بوارەكانی ( شارستانی و پێشمەرگایەتی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ)، و هەروەها تەرخانكراوەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی و بەرپاكردنی دادپەروەری و یەكسانی لە خەرجكردنی موچەو دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتە داراییە گشتیەكان و رێگرتن لە سودوەرگرتنی ناڕەوا و نایاسایی لە تەرخانكراوەكانی بودجەی گشتی و لەپێناوی زامنكردنی موچەی موچەخۆرو خانەنشین و سودمەندی چاودێری كۆمەڵایەتی شایستە ئەم یاسایە دەركراوە" 

لەبەشی دوەمی پرۆژە یاساكە و لە ماددەی دوەمدا هاتوە،"سەرۆکی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکانیان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەکان و ئەوانەی بەپلەی ئەوانن و بریکارەکانی وەزارەت و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و ئەوانەی موچەی بریکاری وەزیر وەردەگرن و خاوەن پلە تایبەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ئەوانەی بە پلەی بەڕێوەبەری گشتیی و ئەوانەی موچەی بەڕێوەبەری گشتیی وەردەگرن و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم  و گشت ئەو کەسانەی کە بەپێی خشتەی کارپێکراوی موچە لە هەرێمی کوردستان موچە و دەرماڵەی هەردو پلە باڵای (أ) و (ب) وەردەگرن لەسەر میلاکی شارستانی و سەربازیی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، رێژەی 25% لەکۆی گشتیی دوا موچە و دەرماڵە ئەوەی لەکاتی خزمەتدا وەریدەگرێت. هەروەها رێژەی 2،5% لەکۆی ئەو موچەیەی لەکاتی خزمەت وەریدەگرێت دەخرێتە سەر موچەی خانەنشینی بۆ هەر ساڵێکی خزمەت. هاوكات شایستەی موچەی خانەنشین نابێت لە رێژەی 70% پێپەڕێت لەکۆی گشتی دوا موچە و دەرماڵە ئەوەی لەکاتی خزمەت وەریدەگیرێت. 

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/6131220191212453