حكوومەت بۆ رێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ پارێزگارەكاندا كۆدەبێتەوە
2020-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
هەولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لەبارەی گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ رێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێم كۆببێتەوە.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ، وەكو حكوومەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبینەوە."
گوتەبێژی حكوومەت دەشڵێ: "ئامانجی كۆبوونەوەكە، گرتنەبەری رێكاری پێویستە بۆ هۆشیاركردنەوەی هاونیشتمانیان لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و، هەروەها بۆ رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە".
نەشوان بەرزنجی