هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری پەروەردە ستایشی كارەكانی قوتابخانەیەكی هەڵەبجە دەكات

وەزیری پەروەردە ستایشی كارەكانی قوتابخانەیەكی هەڵەبجە دەكات
وەزیری پەروەردە ستایشی كارەكانی قوتابخانەیەكی هەڵەبجە دەكات

2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ستایشی كارەكانی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەیەكی هەڵەبجە دەكات و روداوێك دەگێرێتەوە كە لەرێگەی تەلەفۆن كردنەوە زانیویەتی.

ئالان حەمە سەعید، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"شەوی رابردو کاتژمێر 11:10 خولەك، هەواڵێکم بیست کە بەڕێوەبەرو یاریدەدەرو چوار مامۆستا لەقوتابخانەی مۆردانە لەگەڕەکی کانی عەشقانی هەڵەبجە، لەکاتی وەرگرتنی موچەی ئەم مانگەی وەزارەتی پەروەردە دا بڕی 10 ملیۆن دیناریان گەڕاندۆتەوە بۆ بانک کە بەزیادە پێیاندرابو."

وەزیری پەروەردە دەڵێت،"تەلەفۆنی من بۆ سوپاسکردنیان بو، تا ئێرە ئاساییە و واجبی خۆمە و نمونەی جوان و بێگەردی ئەو پەروەردکارانەیە کە سەربەرزی بۆخۆیان هەڵدەبژێرن و لەو ڕێگایەشەوە نەیانهێشتوە فەرمانبەری بانکەکە زیانی پێ بگات. بەڵام کاتێک بەڕێوەبەرەکە وتی ئێستاش لەقوتابخانەین خەریکی کارین، لەڕاستیدا زۆر خۆشحاڵ بوم و سەرسام بوم بەو شێوازی کارکردنە"

دەشڵێت،"مامۆستایانی کوردستان بەڕاستی پەروەردکار و دڵسۆزی خەڵک و کۆمەڵگەن، شیاوی ڕێزو سوپاسن. جیالەوەش بەڕێوەبەر باسی ئەوەیکرد کە چۆن قوتابخانەکەیان بەهەوڵی مامۆستایان پێشخستوە و لەپۆلەکانی خوێندن تەلەفزیۆنی سمارتیان داناوە و بەباشترین شێوە خزمەتی قوتابیان و خوێندکاران دەکەن."