هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەحمەد دادو ئۆغلۆ پارتە نوێیەكەی راگەیاند

ئەحمەد دادو ئۆغلۆ پارتە نوێیەكەی راگەیاند
ئەحمەد دادو ئۆغلۆ پارتە نوێیەكەی راگەیاند

2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی پێشوی پارتی دادو گەشەپێدان (ئەكەپە)، پارتەی نوێیەكەی راگەیاند.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ وتی،"دەبێت ئێمە گرنگی بدەین بە ئازادی و ئازادی رادەربڕین و چاپەمەنی و نابێت رۆژنامەنوس دەستگیربكرێت، ئێمە دەخوازین هەمو هاوڵاتیانی توركیا وەكو یەك بن"

ئەحمەد داود ئۆغلۆ راشیگەیاند،"لەلایەنی مەزهەبی و نەتەوەیی ئێمە پێمانوایە دەبێت هەمو بیروبۆچونە جیاوازەكان و ئاینە جیاوازەكان بە ئازادی لەناو توركیادا بژین، وڵاتی ئێمە دەوڵەمەندە بە كەلتور و ئاینی جیاواز، دەبێت ئێمە پشتیوانی هەمو نەتەوە جیاوازەكان بكەین، پشتیوانی لە زمانی دایك بكەین لە تەواوی توركیا، پارتەكەی ئێمەش دەبێت پارتێكی هاوبەش و فرە بۆچون بێت"

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ئایهان سه‌فه‌ر ئوستون، جێگری پێشوی سه‌رۆكی ئاكپارتی و سه‌لجوق ئۆزداغ، فێراموز ئوستون، په‌رله‌مانتارانی پێشوی ئاكپارتی، عیززه‌ددین كوچوك، پارێزگاری پێشوی پارێزگای كارابوك، نه‌دیم یاماڵی، لێپرسراوی پێشوی لقی رێكخستنه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ی ئاكپارتی و یه‌شیم كاراداغ، جێگری لێپرسراوی پێشوی لقی رێكخستنه‌كانی چاناككاڵه‌ی ئاكپارتی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیایان كرد و ده‌ستیانكرد به‌ پێشكه‌شكردنی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنی پارته‌ نوێیەكه‌ی ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكوەزیرانی پێشوتری توركیا. 

ئایهان سه‌فه‌ر ئوستون كەچاوەڕوان دەكرێت ببێتە دەستەی دامەزرێنەری پارتەكەی دادو ئۆغلۆ لە وتەیەكدا وتی"سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌كانی دامه‌زراندنی پارتێكی سیاسیی نوێمان پێشكه‌شی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد و هه‌مان شتمان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماری پێشكه‌شكرد و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماری ده‌كه‌ین".