بروسكەی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو د. حەمید ئاكرەیی
2020-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی د. حەمید ئاكرەیی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر د. حەمید ئاكرەییمان پێ گەییشت كە جێگەی دەست و ماندووبوونی لە شۆڕشی ئەیلوول و گولان و بە تایبەت لە ئێزگەی دەنگی كوردستان هەمیشە دیارە و لە یاد ناكرێ. سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم بە ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ئاشنایانتان ڕادەگەیێنم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
22ـی 2ـی 2020