هەواڵی کوردستان ئێستا

کفری.. لیژنە بۆ زانینی زیانەكانی قەیسەری كفری پێک هێنراوە

کفری.. لیژنە بۆ زانینی زیانەكانی قەیسەری كفری پێک هێنراوە
کفری.. لیژنە بۆ زانینی زیانەكانی قەیسەری كفری پێک هێنراوە

2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

وەزارەتی شارەوانی نۆژەنی دەكاتەوە

بەرێوەبەری شارەوانییەكانی گەرمیان رای دەگەیەنێت ئێستا وەك شارەوانییەكانی گەرمیان، بە هەماهەنگیی شوێنەواری گەرمیان، لیژنەمان پێك هێناوە بۆ قەبڵاندنی ئەو زیانانەی لە ئاكامی بارانبارین، بەر قەیسەریی كۆنی كفری كەوتووە.

بەرزان كەریم، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پاش ئەوەی بارانی ئەمساڵ زیانی بەرچاوی بە بازاڕی شوێنەواری قەیسەریی كۆنی شارۆچكەی كفری گەیاند، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لێكردین بڕی زیانەكانی ئەو شوێنەوارە درێرینە دیاری بكەین بۆ ئەوەی نۆژەن بكرێتەوە."

گوتیشی: "وەك شارەوانییەكانی گەرمیان و شوێنەواری گەرمیان لیژنەی هاوبەشمان پێك هێناوە بۆ قەبڵاندنی ئەو زیانانەی بەر قەیسەریی كۆنی كفری كەوتووە."

بەڕێوەبەری شارەوانیەكانی گەرمیان، باسی لەوەش كرد: "پاش دیاریکردنی بڕی زیانەكان، بڕی دەرخستەی دیاریكراو ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری دەكەین بۆ نۆژەنكردنەوەی قەیسەری كۆنی كفری و ئەوانیش بەڵێنیی نۆژەنکردنەوەیان داوە".

قەیسەریی كۆنی كفری بە بازارێكی دێرین و شوێنەواری كفری دادەنرێت و پێش نزیكەی دوو هەفتە بەهۆی بارانەوە بەشیێكی داڕما كە بە دەروازەی بەغدادی ناسراوە.